فڕۆكه‌كانی توركیا مه‌خموریان بۆردومان كرد

هەواڵ / کوردستانی :: 19/07/2019‌ :: 1377‌ جار بینراوە

  دواڕۆژ، هانا چۆمانی 
 ئه‌مشه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌وروبه‌ری كه‌مپی ئاواره‌كانی كوردانی باكوری كوردستانیان له‌ سنووری قه‌زای مه‌خموور بۆردومان كرد.

 
پۆڵات بوزان به‌رپرسی په‌یوندیه‌كانی كه‌مپى مه‌خموور به‌ دواڕۆژى وت :" فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌چڕی ئه‌و خاڵانه‌ بۆردومان ده‌كات كه‌ خالی پاراستنی كه‌مپی رۆسته‌م جودین كه‌ كه‌مپێكی مه‌ده‌نیه‌ و خێزان و ژن و منداڵی باكورى كوردستانى لێ نیشته‌جێیه‌".

 تائاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه‌ زیانه‌ گیانى و مادییه‌كانى ئه‌و بۆردومانه‌ نه‌زانراوه‌.

 پێداچونه‌وه‌:هـ.ق 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure