وێنه‌ و ناسنامه‌ى یه‌كێك له‌ به‌شداربوانى هێرشه‌كه‌ى هه‌ولێر بڵاوكرایه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 18/07/2019‌ :: 8138‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر
ده‌زگای دژه‌ی تیرۆی سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان وێنه‌ی یه‌كێك له‌ داواكراوانی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ی هه‌ولێرى بڵاوكرده‌وه‌و داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سه‌ بده‌نه‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان.

 
ده‌قی رێگه‌یاندراوه‌كه‌ :
ئاگادارییه‌ك له‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

ئاگاداری هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌رباره‌ی رووداوه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی دوێنێ 17ی ته‌مووز، كه‌ بووه‌ هۆی گیان له‌ ده‌ستدانی سێ كه‌س به‌رده‌وامه.

ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ وێنه‌كه‌‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ (ناوی مه‌زلوم داغ)ـه‌، له‌دایكبووی ساڵی (1992)ـه‌ و خه‌ڵكی شاری دیاربه‌كره له‌ توركیا‌، ناوبراو له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ داواكراوه‌.

‌داوا له‌ هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین هه‌ر زانیارییه‌كیان هه‌بێت له‌باره‌ی ئه‌م تاوانباره،‌ به‌زووترین كات ئاگاداری ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بكه‌نه‌وه.

دژه تیرۆری كوردستان Kurdistan CT

 

 پێداچونه‌وه‌: هـ.ق

 





  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure