ئه‌مریكا فڕۆكه‌یه‌كى ئێرانى خسته‌خواره‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 18/07/2019‌ :: 5643‌ جار بینراوە

 دواڕۆژ


 ئه‌مڕۆ  پێنجشه‌ممه‌ 18ى ته‌مموزى 2019 دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه‌ فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وانى ئێرانیان له‌ نزیك گه‌روى هورمز خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

رۆژنامەی ئێن بی سی نیوزی ئەمریکی لێدوانێکی ترامپی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا دەڵێت: "هێزی دەریاوانی ئەمریکا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێرانیان لە گەروی هورمز خستەخوارەوە".

دەشڵێت: "ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە چەندین جار ئاگادارکرایەوە لەوەی نزیک نەبێتەوە، بەڵام کاتێک نزیکەی یەک کیلۆمەتر لە کەشتیەکە نزیکبووەوە، لەلایەن هێزەکانمانەوە تێکشکێنرا".

 

ئا: ن.ر

بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure