لە ناوچەیەکی كوردستان دوو چه‌كدارى داعش كوژران

هەواڵ / کوردستان :: 18/07/2019‌ :: 661‌ جار بینراوە

تاگ :: داعش

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

پۆلیسی دیالە رایدەگەیەنێت: هێزەکانیان دوو چەکداری داعشیان لە رێگای نێوان خانەقین بۆ جەلەولا کوشتووە و چوار چەکداری دیکەشیان بریندارکردووە.


غالب عه‌تییه‌، وته‌بێژى پۆلیسى دیاله‌ (ئەمشەو پێنجشەممە 18ی تەمموزی 2019) به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى رابوردوو له‌ ناحیه‌ى جه‌لەولا له‌ دوو ته‌قینه‌وه‌دا حه‌وت كه‌س برینداربوون، ئەمڕۆ له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا له‌ ناوچه‌كانى نێوان خانه‌قین و جه‌له‌ولا توانیمان رووبه‌ڕووى ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى داعش ببینه‌وه‌.

وتیشى: "لەو هەڵمەتەدا دوو چه‌كدار كوژران و چوار چه‌كدارى دیكه‌ش برینداربوون و چه‌كداره‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌ڵهاتوون". 

پ: ن.ر

  بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure