هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌ سوپاى پاسدارانه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 18/07/2019‌ :: 4641‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی  ئێران هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ى كه‌ ئه‌گه‌ر نه‌یاره‌كانیان "بچوكترین هه‌ڵه‌" بكه‌ن، ستراتیژی سه‌ربازیی ئێران له‌ به‌رگرییه‌وه‌ بۆ هێرشكردن ده‌گۆڕێت.


حسه‌ین سه‌لامی فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 18ی ته‌مموزى 2019 له‌ میانه‌ی سه‌ردانێكیدا بۆ گه‌روی هورموز وتی:" رێكار و ستراتیژی ئێمه‌ به‌رگریكردنه‌، ئێمه‌ هیچكات ده‌ستپێكه‌ری جه‌نگ نه‌بووین و نابین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك ببینین و پێویست بكات، ستراتیژی هێرش ده‌گرینه‌به‌ر" .

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ سوپای پاسداران رایگه‌یاند: له‌ باكوری دورگه‌ی لارك له‌ گه‌روی هورموز، ده‌ستیان به‌سه‌ر نه‌وت هه‌لًگرێكی بیانی و تیمه‌كه‌یدا گرتووه‌ كه‌  12 كه‌س بوون ‌و یه‌ك ملیۆن لیتر نه‌وتیان بردووه‌.

 پێداچونه‌وه‌: هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure