گوندێكى هه‌رێم بۆردومانكرا و قوربانی هه‌یه‌

هەواڵ / کوردستان :: 18/07/2019‌ :: 1294‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزى
 
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆى فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا گوندێكى سنورى پارێزگاى دهۆكیان بۆردوومان كرد و قوربانیش هه‌یه‌. 


په‌یامنێرمان له‌وسنوره‌ پێى راگه‌یاندین كه‌ بۆردومانه‌كه‌ گوندى سپیندارێى سه‌ر به‌ ناحیه‌ى چه‌مانكێى گرتووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنورى پارێزگاى دهۆك و به‌هۆیه‌وه‌ دوو هاووڵاتی بریندارن كه‌ برینى یه‌كێكیان سه‌خته‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌وسنوره‌ به‌ دواڕۆژى وت:"یه‌كێك له‌ بۆمبه‌كانى فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا به‌ر دووكانێك كه‌وتووه‌ كه‌ دوو كه‌سی تێدا بریندار بووه‌.

 

هاوكات قه‌هرى یوسف كه‌ هاوڵاتیه‌كى ئه‌و سنوره‌یه‌ به‌ دواڕۆژى وت:"له‌و بۆردومانه‌دا ئۆتۆمبێلێكى گه‌ریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه‌) به‌ركه‌وتووه‌ و دوو گه‌ریلا برینداربوون.

 پێداچونه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure