وێنه‌: چله‌ى سیمبولێكى خه‌باتى جوتیاران

هەواڵ / کوردستان :: 18/07/2019‌ :: 313‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئه‌نوه‌ر ئه‌حمه‌د

چله‌ى كۆچى دوایى كه‌ریم عه‌بدوڵا چنگیانى، تێكۆشه‌ر و سیمبولى خه‌باتى جوتیاران به‌ڕێوه‌چوو.


مه‌راسیمه‌كه‌ پاش نیوه‌ڕۆى (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18ى ته‌مموزى 2019) به‌ ئاماده‌بوونى فاروق مه‌لا مسته‌فا، هاوخه‌بات و هاوڕێى كۆچكردو و نوێنه‌رانى لایه‌نه‌كان و هاوڕێیان و كه‌سوكارى له‌ هۆڵى (عزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ) له‌ هۆتێل گراند میلینیۆم- شارى جوان له‌ سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا جگه‌ له‌ خسته‌ڕووى هه‌وڵ و خه‌باتى ئه‌و تێكۆشه‌ره‌، چه‌ندین وتار و په‌خشان خوێندرانه‌وه‌. 

 كه‌ریم عه‌بدوڵا چنگیانى، تێكۆشه‌رى دێرین و خه‌باتگێرى چه‌پ و به‌رگریكارى جوتیاران له‌ ساڵى 1936 له‌دایكبووه‌، ساڵى 1948 له‌ ته‌مه‌نى 12 ساڵیدا پاش به‌شدارى له‌ چالاكییه‌كدا زیندانى كراوه‌ و له‌ سه‌ره‌تاى شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابوردوو چووه‌ته‌ ریزى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى حزبى شیوعى.

بۆ خویندن رووى له‌ یه‌كێتى سۆڤیه‌ت كردووه‌ و چه‌ندین ئه‌رك و به‌رپرسیارێتى له‌ ریزه‌كانى حیزبى شیوعى عێراق و كوردستاندا هه‌بووه‌. سه‌ره‌تاى مانگى رابوردوو كۆچى دوایى كرد.

پ: ک. س

بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure