ئاسایشی گشتی هه‌ولێر هه‌ڵسوڕاوه‌كه‌ی بزوتنەوەی گۆڕانی ئازادكرد

هەواڵ / کوردستان :: 18/07/2019‌ :: 415‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

دوای 10 رۆژ له‌ ده‌ستگیركردنی، ئیواره‌ى ئه‌مڕۆ ئاسایشی گشتی هه‌ولێر هه‌ڵسوڕاوێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی ئازادكرد.


شه‌ممه‌ی رابردوو، رۆژ عه‌زیز، نوێنه‌ری فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌ران له‌ توركیا به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: 10 په‌نابه‌ری كوردی پشده‌ر و بتوێن له‌سه‌ر داخوازی حكومه‌تی عێراق له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌ستگیركراون و له‌ ئاسایشی گشتی هه‌ولێر_یش ده‌ستبه‌سه‌رن، به‌ڵام دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ له‌ دواڕۆژ جگه‌ له‌ هه‌ڵسوڕاوێكی گۆڕان، نۆ له‌ په‌نابه‌ران ئازادكران.

عومه‌ر وه‌تمان، برای پشده‌ر به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر فشاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، پشده‌ری برام له‌لایه‌ن ئاسایشی گشتی هه‌ولێره‌وه‌ ئازادكرا.

پشده‌ر وه‌تمان، پێش جێهێشتنی كوردستان یه‌كێك بووه‌ له‌ هه‌ڵسوڕانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ده‌ڤه‌ری پشده‌ر بتوێن.

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure