ئێران ده‌ست به‌سه‌ر نه‌وتهه‌ڵگرێكدا له‌ كه‌نداو ده‌گرێت

هەواڵ / جیهان :: 18/07/2019‌ :: 203‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ

ده‌سه‌ڵاتدارێتى ئێران رایگه‌یاند ده‌ستى به‌سه‌ر نه‌وتهه‌ڵگرێكى بیانی و تاقمه‌كه‌یدا كه‌ 12 كه‌س له‌خۆده‌گرێت گرتووه‌ كاتێك نه‌وتى ئێران بۆ كه‌شتییه‌كى بیانى له‌ كه‌نداو "به‌تاڵان بردووه‌".


ته‌له‌فزیۆنى ره‌سمى ئێران له‌سه‌ر زارى پاسه‌وانى شۆڕشى ئیسلامى رایگه‌یاند: كه‌شتییه‌كه‌ یه‌ك ملیۆن لیتر نه‌وتى به‌تاڵانبردووه‌.

هێشتا یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئایا ئه‌و كه‌شتییه‌ى ئێران باسیده‌كات هه‌مان ئه‌و نه‌وتهه‌ڵگرەیه‌ كه‌ له‌ ئیماراته‌وه‌ به‌ره‌و ئاوه‌كانى كه‌نداو له‌رێگادابوو و له‌ كاتژمێره‌كانى كۆتایى ئێواره‌ى شه‌ممه‌ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵیدا پچڕا یان نا.

پێشتر ئیمارات خاوه‌ندارێتى كه‌شتییه‌ بێسه‌روشوێنه‌كه‌ى ره‌تكرده‌وه‌.

رووداوه‌كه‌ له‌كاتێكدایه‌ ناكۆكییه‌كانى نێوان ئێران و رۆژئاوا له‌ ناوچه‌ى كه‌نداو له‌ په‌ره‌سه‌ندندایه‌، دوابه‌دواى كشانه‌وه‌ى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ رێككه‌وتنى نێوده‌وڵه‌تى تایبه‌ت به‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران.

ئا: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure