ئیمپراتۆری ماددە هۆشبەرەکانی مەکسیک لە ئەمریکا دادگایی کرا

هەواڵ / جیهان :: 18/07/2019‌ :: 377‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

دادگای نیویۆرک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوێنێ چوارشەممە سزای هەتاهەتایی بەسەر خواکین گۆستمان-ی مەکسیکی سەپاند، کە ناسراوە بە ئیمپراتۆری ماددە هۆشبەرەکان و نازناوی (ئێلچاپۆ)ی هەبووە.


ناوبراو تەمەنی 62 ساڵە و بەوە تاوانبار کراوە، کە دەستی هەبووە لە کوشتن و چەندین تۆن ماددەی هۆشبەریشی بۆ ناو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەقاچاخ گواستووەتەوە و دادگای ئەمریکاش بڕیاریداوە کە سزای هەتاهەتایی بدات و بڕی 12,6 ملیار دۆلارش سزای دارایی داوە.

لەوبارەیەوە ئێلچاپۆ پێش ئەوەی دادگای ئەمریکا سزای بدات وتی: "لە زینداندا مێشکم ئەشکەنجەدراوە و ئەمریکاش لە وڵاتە گەندەڵەکانی دیکە باشتر نییە وەکو باسی لێدەکرێت'.

ناوبراوە پێشتر دوو جار لە بەندینخانە هەڵاتووە و لەساڵی 2016 دەستگیرکراوە و لەمانگی کانونی یەکەمی 2017 رەوانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرایەوە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: ک. س

  بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure