شازادە هەیا نهێنی نوێی هەڵاتنەکەی ئاشکرادەکات

هەواڵ / جیهان :: 18/07/2019‌ :: 2059‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

شازادە هەیا حسێن تەمەنی 45 ساڵەو دەکاتە ژنی شەشەمی شێخ محەمەد بن راشد ئال مەکتوم سەرۆک وەزیرانی ئیمارات، دوای جێهێشتنی وڵاتەکەی بەرەو بریتانیا هەڵاتووە و لە شاری لەندەن خۆیشاردۆتەوە تا ئەو کاتەی مافی پەنابەرێتی پێدەدرێت.


لەوبارەیەوە رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بریتانی ئاشکرایکرد، کە شازادە هەیا هەردوو منداڵەکەی لەگەڵ خۆیدا بردووە بەناوی جەلیلە تەمەن 11 ساڵ و زاید تەمەن 7ساڵ و لەبارەی هەڵاتنەکەیەوە دەڵێت: "بێزاربووم لە محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشينی سعودییە و دارودەستەکەی، کە بەردەوام دەسوەردانیان کردووە لە ژیانی تایبەتی خۆم و خێزانەکەم".

دەشڵێت: "مێردەکەمیان هانداوە تاکو دورمبخەنەوە لە کاروباری سیاسی و لەهەندێک رووەوە بشتگوێیان خستوم و لە زۆربەی مافەکان بێبەشیان کردووم، ئەمەش وایکردووە کە داوای جیابوونەوە بکەم، بەڵام لەبەرئەوەی داوام لێکراوە دەسبەرداری هەردوو منداڵەکەم ببم، ناچار ئیماراتم جێهێشتووە و بۆ بریتانیا هەڵاتووم و لە ئێستادا چاوەڕوانی وەڵامی بریتانیا دەکەم تاکو مافی پەنابەرێتیم پێبدرێت".

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure