وەزیری نوێی دارایی بڕیارێکی دەرکرد

هەواڵ / کوردستان :: 18/07/2019‌ :: 28042‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وەزیری نوێی دارایی یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزارەتی دارایی ئەنجامدا و بڕیاردرا هەفتەی داهاتوو کارنامەی وەزارەت ئامادەبکرێت و بەرزبکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران.


(ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی تەمموزی 2019) بە سەرپەرشتی ئاوات جەناب نوری، وەزیری نوێی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم، لە دیوانی وەزارەت یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی و ئابووری، سەبارەت بە "ھێڵە گشتییەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان" روونکردنەوەی پێویستی بۆ ئامادەبووان دا و رایگەیاند: "پێویستە وەزارەتمان خاڵە پەیوەندیدارەکانی ئەو بەرنامەیە بکاتە چوارچێوەی گشتی کاری داھاتووی خۆی، له‌پاش ئامادەکردنی و ناردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەمەبەستی پەسەندکردن".

لەمیانی کۆبوونەوەکەدا ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت راو سەرەنجی خۆیان لەسەر تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە و کارنامەکە خستەڕوو: بڕیاردرا لە ھەفتەی داھاتوو کارنامەی وەزارەت گەڵاڵە بکرێ و بەرزبکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران.

ئا: رێباز



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure