پەنابەرێک پاش 10 ساڵ لە چاوەڕوانی دیپۆرت دەکرێتەوە

هەواڵ / کوردستانی :: 18/07/2019‌ :: 629‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محه‌مه‌د

له‌دوای مانه‌وه‌ی 10 ساڵ له‌ وڵاتی فینلەندا، گه‌نجێکی کورد دیپۆرتی عێراق دەکرێتەوە و ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ دراوه‌.

بنار مستەفا، داکۆکیکار لەمافەکانی پەنابەران له‌ وڵاتی فینلەندا به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: "لە مانگی کانوونی دووەمی 2009دا ئارام دەگاتە فینلەندا و داوای مافی پەنابەری دەکات، پاش وەرگرتنی مۆڵەتی مانەوەی کاتی، دواجار لێی دەسەندرێتەوە و دادگای تێهەڵچوونەوە ئاڵوگۆڕی لە بڕیارەکەدا نەکرد، دواجار بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی بۆ دەردەچێت و بڕیارە هەفتەی ئایندە لە فینلەنداوە دیپۆرتی عێراق بکرێتەوە".

وتیشی: "ئەگەرچی لە دوو ساڵی رابوردوودا ئارام سه‌رتاشخانەی خۆی دامەزراند و سەرچاوەی بژێوی خۆی تیادا دابین دەکرد، بەڵام نەبووە مایەی وەرگرتنی مۆڵەتی مانەوە لە فینلەندا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "دەوڵەتی عێراق بۆ چەندینجار لە میدیاکانەوە رایگەیاندووە کە ئامادە نییە پەنابەرانێک وەربگرێتەوە کە بە زۆرەملێ دەنێردرێنەوە، بەڵام پۆلیسی فینلەندا بە ئارامیان راگەیاندووە کە عێراق رەزامەندی لەسەر وەرگرتنەوەی ئەو دەربڕیوە".

پ: چ.ع

  بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure