ژنێك له‌سێداره‌درا

هەواڵ / کوردستان :: 18/07/2019‌ :: 1570‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاویكرده‌وه‌: له‌ زیندانی ناوه‌ندی مه‌هاباد له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ژنێك به‌ناوی (میلیسیلیان) له‌سێداره‌درا.


به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی مافی مرۆڤی كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ له‌ 15ی ئه‌م مانگه‌ (ته‌مموز) به‌ تۆمه‌تی كوشتنی كه‌سێك، ئه‌و ژنه‌ له‌سێداره‌ دراوه‌.

هه‌ر به‌پێی ئامارێكی رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران دواى 10 رۆژ له‌ له‌سێداره‌دانی ئه‌و ژنه‌، 10 هاووڵاتی دیكه‌ی كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ زیندانه‌كانی ئێران له‌سێداره‌ ده‌درێن.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure