ڤیدیۆ: باندێكى دزینى ئۆتۆمبێل ئاشكرابوو

هەواڵ / عێراق :: 18/07/2019‌ :: 3289‌ جار بینراوە
وێنه‌یه‌كى ساته‌وه‌ختى دزینى ئۆتۆمبێله‌كه‌

دواڕۆژ

ڤیدیۆى كامێرایه‌كى چاودێرى ناسنامه‌ى یه‌كێك له‌ بانده‌ مه‌ترسیداره‌كانى دزينى ئۆتۆمبێل له‌ عێراق ئاشكرا ده‌كات كه‌ له‌ سێ كه‌س پێكهاتوون و لەماوەی چەند خولەکێکدا ئۆتۆمبێلێک دەدزن.


به‌پێى گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌، بانده‌كه‌ له‌ سێ كه‌س پێكهاتوون كه‌ سه‌رقاڵى دزینى ئۆتۆمبێلێكى جۆرى (تۆیۆتا لاندكروزه‌ر)ن، له‌ ماوه‌یه‌كى كورتدا كاره‌كه‌ جێبه‌جێده‌كه‌ن و ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌دزن.

به‌پێى زانیارییه‌كان، بانده‌كه‌ له‌ شاره‌كانى باشورى عێراق و كه‌ربه‌لا له‌ ناوه‌ڕاستى عێراق دزییەکانیان ئه‌نجامداوه‌، پاشان ئۆتۆمبێلەکانیان گواستووه‌ته‌وه‌ بۆ به‌غدا.

ئا: ئا.ح
بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure