دوو كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی زێره‌ڤانی ته‌قینه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 18/07/2019‌ :: 1691‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ دوو كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی له‌ هه‌ولێر ئاگریان گرت.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌رگری شارستانی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه‌: له‌ كاتژمێر 4:30ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی لیوای 1ی زێره‌ڤانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ نزیك عه‌لوه‌ی شاره‌كه‌ - رێگای موسڵ، ئاگریان گرت و ته‌قینه‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: كه‌ هۆكاری روودانی ئاگره‌كه‌ شۆرتی كاره‌با بووه‌و دواتر به‌رگری شارستانی ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردووه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانی گیانی لێبكه‌وێته‌وه‌.

 

ئا: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure