تانكه‌رێك سووتا و شۆفێره‌كه‌ى گیانى له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستانی :: 18/07/2019‌ :: 627‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێبین حەسەن

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 18ى ته‌مموز، تانكه‌رێكى گوێزه‌ره‌وه‌ى سوته‌مه‌نى له‌نزیك گوندێكى پێنجوێن وه‌رگه‌ڕا و ئاگری گرت و به‌هۆیه‌وه‌ شۆفێره‌كه‌ى گیانى له‌ده‌ستدا.


لوقمان لەتیف، لێپرسراوی راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن، بە دواڕۆژی راگەیاند: به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی كە بڕێكی زۆر نەفتای پێبووە، لەنزیك گوندی تەڕاتەوەنی سەر بە ناحیەی ناڵپارێز له‌ سنووری قەزای پێنجوێن، وەرگەڕاوه‌، پاشان ئاگری گرتووە".

وتیشی: "به‌هۆى به‌رزى رێژه‌ى سووتانه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ شۆفێره‌كه‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه‌، دواتر ته‌رمه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى پزیشكى داد له‌ سلێمانى كرا".

له‌باره‌ى ناسنامه‌ى شۆفێره‌كه‌وه‌ لێپرسراوی راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: شۆفێرەكە ئێرانییە، بەهۆی سووتانیەوە، نەتوانراوە ناسنامەو ناوەكەی بدۆزرێتەوە".

پ: ئا.ح
بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure