دوو ته‌قینه‌وه‌ روویاندا و حه‌وت برینداریان لێكه‌وته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 18/07/2019‌ :: 1050‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى  دوو بۆمبى چێندراو له‌ نزیك نه‌خۆشخانه‌ى جه‌له‌ولا، حه‌وت هاووڵاتى بوونه‌ قوربانى كه‌ دووانیان سه‌ربازن. 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئاسایشى جه‌له‌ولا به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: دره‌نگانى شه‌وى رابوردوو دوو بۆمبى چێندراو له‌ نزیك نه‌خۆشخانه‌ى گشتى جه‌له‌ولا ته‌قینه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ حه‌وت كه‌س برینداربوون كه‌ دووانیان سه‌ربازن. 

وتیشى: "به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ زیانى ماددیش به‌ر ئۆتۆمبێل و بینا و كه‌ره‌سته‌ى ده‌وروبه‌رى شوێنی تەقینەوەکان گه‌یشتووه‌ و تاوه‌كو ئێستاش ئه‌نجامده‌رانى تەقینەوەکان نادیارن".

پ: چ.ع

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure