توركمانه‌كانى كه‌ركوك هەڕەشە دەکەن

هەواڵ / کوردستان :: 18/07/2019‌ :: 267‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

توركمانه‌كان وه‌ك یه‌كێك له‌ پێكهاته‌كانى شارى كه‌ركوك، هۆشداریى ده‌ده‌ن له‌ هه‌ر رێككه‌وتنێكى نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى ناوه‌ند بۆ گێڕانه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركوك به‌ره‌و پێش رووداوه‌كانى ئۆكتۆبه‌رى 2017 "به‌بێ وه‌رگرتنى راى خه‌ڵكى كه‌ركوك".


حه‌سه‌ن توران جێگرى سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى ده‌ڵێت: "هۆشداریى ده‌ده‌ین له‌ هه‌ر رێوشوێنێك كه‌ رێككه‌وتنى نێوان حكومه‌تى فیدراڵى و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى لێ بكه‌وێته‌وه‌ به‌بێ ره‌چاوكردنى ویست و بیروڕاى خه‌ڵكى كه‌ركوك به‌تایبه‌ت پێكهاته‌ى توركمان، چونكه‌ هه‌ر رێككه‌وتنێكى له‌و جۆره‌ به‌ ئاشتیى تێپه‌ڕ نابێت".

تۆران ده‌ڵێت:"رێگه‌ناده‌ین ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ له‌بارببرێن كه‌ به‌هۆى پرۆسه‌كانى سه‌پاندنى یاسا به‌دیهاتوون و نایه‌ڵێن تاكلایه‌نه‌ ئیداره‌ى كه‌ركوك بدرێت".

پێشتریش جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر په‌رله‌مانتارى پێشووى توركمان له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاندبوو: حكومه‌ت گڵۆپى سه‌وزى بۆ كورده‌كان هه‌ڵكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كۆنترۆڵى كه‌ركوك بكه‌نه‌وه‌، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ و ئاسایشى لێده‌كرێت و ده‌بێته‌هۆى ئه‌وه‌ى كورده‌كان ده‌ستبگرنه‌وه‌ به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ دارایى و ئابورییه‌كانى كه‌ركوكدا و پێكهاته‌كانى تر په‌راوێزبخه‌ن".

ئا: ل. م

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure