توركیا بۆردومانی ده‌ستپێكرد

هەواڵ / کوردستانی :: 18/07/2019‌ :: 1909‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد رابی

درەنگانی شەوی رابوردوو سوپای تورکیا ژمارەیەک گوندی قەندیلی بۆردمانکرد، بەهەمانشێوەش لەپێش کاتژمێر 8:00ی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ى ته‌مموز، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا دەستیانکرده‌وه‌ بە تۆپبارانکردنی ژمارەیەک ‌گوندی سیدەکان و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش بەردەوامە.

محەمەد حسێن، هاوسەرۆکی شارەوانی قەندیل بە دواڕۆژی راگه‌یاند: درەنگانی شەوی رابوردوو فڕۆکەکانی سوپای تورکیا بەسەختی بۆردومانی سنوری گوندەکانی پردەشاڵ و زارگەلیان کرد لە بناری قەندیل".

وتیشى: "ئەوەی کە ئێمە زانیاریمان هەبێت بۆردومانەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە".

لەلایەکی دیکەوە جەلال عوزێر، موختاری گوندی خەلیفان بە دواڕۆژی وت: "لەپێش کاتژمێر 8:00ی ئەمڕۆ پێنجشەممە تۆپخانەکانی تورکیا دەستیانکردووەە بە تۆپبارانی سنوری هەردوو گوندی خەلیفان و سیران و تا ئێستا بەردەوامە".

ئاماژەی بەوەشكرد: بەهۆی تۆپبارانەکەوە ناتوانین لەماڵ و لەناو گوندەوە هیچ جوڵەیەک بکەین و ناشتوانین بچینە سەر باخەکانمان".

پ: ئا.ح
بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure