ناسنامەی دبلۆماتكارە كوژراوەكەی توركیا لەهەولێر ئاشكرا بوو

هەواڵ / کوردستان :: 17/07/2019‌ :: 2826‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


رۆژنامەی حورییەتی توركی بڵاویكردەوە، ئەو دبلۆماتكارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەشاری هەولێر لەخواردنگەیەكدا كوژراوە، ناوی عوسمان كۆسەیە و باوكی دوو منداڵە.

رۆژنامەكە ئاشكراشیكردووە، ئەو كارمەندەی كونسڵگەری توركیا لەهەولێر تەمەنی 32 ساڵە و خەڵكی پارێزگای مێرسینە و هەواڵی كوژرانەكەشی بە بنەماڵەكەی دراوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، كوژراوەكە لەنەخۆشخانەی رزگاری شاری هەولێر توێكاریی تەواو بووە و تەرمەكەی بەفڕۆكەیەك دەگەیەنرێتەوە توركیا.

ئامادەکردن و بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure