سه‌دان هه‌زار ڤیدیۆى تاوانه‌كانى داعش كۆكراونه‌ته‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 18/07/2019‌ :: 296‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

سه‌رۆكى تیمى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كانى داعش له‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ته‌نیا له‌ ماوه‌ى ئه‌م دوو هه‌فته‌یه‌ى رابوردوودا، 600 هه‌زار شریتى ڤیدیۆیى په‌یوه‌ست به‌ تاوانه‌كانى داعش-یان ده‌ستكه‌وتووه‌ له‌گه‌ڵ 15 هه‌زار لاپه‌ڕه‌ى به‌ڵگه‌ى ناوخۆى رێكخراوه‌كه‌ كه‌ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسه‌ بنكۆڵكاره‌كانه‌وه‌ كۆكراونه‌ته‌وه‌.


كه‌ریم ئه‌سه‌د ئه‌حمه‌دخان، سه‌رۆكى تیمه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى كراوه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌و زانیارییانه‌ى ئاشكراكردووه‌ و ده‌ڵێت: "لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌رباره‌ى سێ ناوچه‌ن كه‌ بریتین له‌: هێرشه‌ تاوانكارییه‌كانى داعش بۆ سه‌ر كه‌مایه‌تییه‌ ئێزدیيه‌كانى شه‌نگال له‌ مانگى ئابى 2014 و تاوانه‌كانى ئه‌و گروپه‌ له‌ موسڵ له‌ ساڵانى 2014 تا 2016، هه‌روه‌ها كۆكوژیى خوێندكاره‌كانى هێزى ئاسمانیى عێراق له‌ سپایكه‌ر كه‌ له‌ حوزه‌یرانى 2014دا ئه‌نجامیاندا".

ئه‌حمه‌دخان، ئه‌وه‌یشى به‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى راگه‌یاندووه‌ كة به‌شێكى زۆرى به‌ڵگه‌كان له‌و "شیعه‌ و سوننه‌ و ئێزدى و مه‌سیحى و كاكه‌یى و شه‌به‌ك و توركمان-انه‌ وه‌رگیراون كه‌ له‌ تاوانه‌كانى داعش ده‌ربازیان بووه‌".

ئا: ل. م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure