نزیكه‌ى 5 هه‌زار په‌نابه‌ر به‌ خواستى خۆیان له‌ سوید-ه‌وه‌ گه‌ڕاونه‌تەوه‌

هەواڵ / کوردستان :: 18/07/2019‌ :: 452‌ جار بینراوە

تاگ :: پەنابەران

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

 سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایده‌گه‌یه‌نێت:‌ له ‌ماوه‌ى چوار ساڵى رابوردوودا نزیكه‌ى پێنج هه‌زار په‌نابه‌رى كورد و عێراقى، به‌ ئاره‌زووى خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى رێكخراوه‌ نێوده‌ڵه‌تییه‌كان له‌ هاوكاریى ماددى راستگۆنه‌بوون له‌گه‌ڵیان، بۆیه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ كه‌میكردووه‌.


ئارى جه‌لال، سه‌رۆكى ده‌زگاى لوتكه‌ بۆ كاروبارى ئاواره ‌و په‌نابه‌ران، به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند"بەگشتی و لە نێو گشت ئەو پەنابەرانەی بە خواستی خۆیان وڵاتى سوید بەجێدەهێڵن و بۆ وڵاتەکانی خۆیان دەگەڕێنەوە، تائێستا عێراقییەکان لە پلەی یەکەمدان. لە ساڵی ٢٠١٦ تا مانگی شەشی ٢٠١٩، نزیکەی ٤ هه‌زار و ٨٠٠ پەنابەر لە سوید-ەوە بۆ عێراق و هه‌رێم گەڕاونەتەوە".

ئارى ده‌ڵێت:"لە پاش پەنابەرە عێراقییەکان کە بەخواستی خۆیان دەگەڕێنەوە، لە پلەی دووەمدا ئەلبانى-یەکان و پاش ئەوانیش لە پلەی سێیەم ئەفغانى-یەکانن، بۆیه‌ بەگشتی لە ساڵی ٢٠١٦ نزیکەی ١٩ هەزار پەنابەر بە خواستی خۆیان سویدییان جێهشتووە و بۆ وڵاتەکانیان گەڕاونه‌تەوە."

له‌باره‌ى هۆكارى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئێستاى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه‌، ئاری جه‌لال وتى:"كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژەی گەڕانەوەی پەنابەرانی كورد و عێراقی بۆ ئەوە ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ کە دەزگا و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی تایبەت بە پەنابەران ناڕاستگۆیانە مامەڵە لەگەڵ پەنابەرانی عێراقی دەکەن لە ئەوروپادا، چونكه‌ بەڵێنی ئەوەیان پێدەدەن لەکاتی گەڕانەوەیان هاوکاریی ماددی بكرێن، بەڵام کاتێک دەگەنەوە عێراق٤٠٪ى ئەو بەڵێنانەی پێیان داون بۆیان جێبەجێناکرێت، بگرە بەپێی پێوست هیچ هاوکاریی رێکخراو و دەزگا لۆکاڵییەکانی عێراق و هەرێمیش نین".

پ: ل. م 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure