شێوازى وه‌رگرتنى به‌شێك له‌ خوێندكاران ئاشكراكرا

هەواڵ / کوردستان :: 18/07/2019‌ :: 651‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

هه‌ردوو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵاى هه‌رێم له‌سه‌ر وه‌رگرتنى خوێندكارانى ئاماده‌ییه‌كانى خوێندنى ئیسلامى له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان رێكکه‌وتن.


به‌پێى رێكکه‌وتنى نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه‌، ئه‌و ده‌رچووانه‌ی پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ست دێنن له‌ كۆلیژه‌كانى یاسا وه‌رده‌گیرێن، هه‌روه‌ها له‌ پله‌ دوو تاوه‌كو پێنجه‌م له‌ به‌شه‌كانى زمانى عه‌ره‌بى و مێژوو وه‌رده‌گیرێن.

جگه‌ له‌ ده‌رچووانى ئه‌مساڵ، ده‌رچووانى ساڵى رابوردوو ده‌توانن كێبڕكێ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنیان له‌ به‌شه‌كانی كۆلیژ و فاكه‌ڵته‌كانى زانسته‌ ئیسلامییه‌كان، شێوازى وه‌رگرتنى ئه‌و خوێندكارانه‌ له‌كاتێكدایه‌ هێشتا كاتى وه‌رگرتنى خوێندكاران له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان رانه‌گه‌یاندراوه‌.

ورده‌كارى وه‌رگرتنى خوێندكارانى ئاماده‌ییه‌ ئیسلامییه‌كان:

 

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure