رێگریى له‌ ده‌یان تانكه‌ر سووته‌مه‌نى كراوه‌ بچنه‌ گه‌رمیان-ه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 18/07/2019‌ :: 243‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان ئاشكراى ده‌كات: له‌ ماوه‌ى شه‌ش مانگى رابوردوودا له‌ سنوورى گه‌رمیان، 34 وێستگه‌ى سووته‌مه‌نى داخراون و رێگریى له‌ 51 تانكه‌رى سووته‌مه‌نیش كراوه‌ بچنه‌ سنوورى گه‌رمیانه‌وه‌ چونكه‌ (نه‌شیاو)بوون.

 
یادگار فه‌تاح به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان به‌ دواڕۆژى وت: "له‌ شه‌ش مانگی رابوردوودا له‌لایه‌ن هۆبه‌ی كۆنترۆڵی جۆرییه‌وه‌ 636 نموونه‌ی به‌نزین و 198 نموونه‌ی گازوایل له‌ به‌نزینخانه‌كانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان وه‌رگیراون و پشكنینیان بۆ ئه‌نجامدراوه‌. له‌و ڕێژه‌یه‌ 19 نموونه‌ی به‌نزین و 20 نموونه‌ی گازوایل نه‌شیاو بوون و به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ 34 وێستگه‌ داخراون و ژماره‌یه‌كیش به‌ غه‌رامه‌ى ماددى سزادراون.هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا پشكنین بۆ نموونه‌ی 397 تانكه‌ر به‌نزین و گازوایل كراوه‌ و به‌هۆی نه‌شییاویانه‌وه‌ رێگه‌ له‌ 51 تانكه‌ر گیراوه‌ بێنه‌ سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه"‌.

یادگار فه‌تاح ده‌ڵێت: "له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی كان-ه‌كانه‌وه‌ پشكنینى سه‌ره‌تایی بۆ 37 كان-ی چه‌و و لم و تێكه‌ڵه‌ و به‌رد و گه‌چ ئه‌نجامدراوه‌ به‌مه‌به‌ستی مۆڵه‌ت پێدانیان، هه‌روه‌ها به‌هۆی سه‌رپێچییه‌وه‌ سزای دارایی پێنج خاوه‌ن كان دراوه‌. یه‌كه‌ی مه‌سحی جیۆلۆجی-یش رووپێویی بۆ 36 پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر له‌ سنووره‌كه‌ كردووه‌".

پ: ل. م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure