بریندارێكی دیكەی ڕووداوی تەقەكردنەكەی هەولێر گیانی لەدەستدا

هەواڵ / کوردستان :: 17/07/2019‌ :: 12060‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حەمەد رابی 

كەمێك پێش ئێستا یەكێك لە بریندارەكانی ڕووداوی تەقەكردنەكەی ئەمڕۆی  شاری هەولێر گیانی لەدەستدا و تەرمەكەشی گواستراوەتەوە بۆ پزیشكی دادی هەولێر. 


سەرچاوەیەكی نزیك لەو قوربانییە بەدواڕۆژی وت: "بەداخەوە كەمێك پێش ئێستا بەشدار رەمەزان بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا". 

ئاماژەی بەوەشدا كە تەرمەكەی دەگوازرێتەوە بۆ پزیشكی دادی هەولێر و دواتریش دەگەڕێنرێتەوە بۆ قەزای سۆران و لە گۆڕستانی دیانا بەخاك دەسپێردرێت. 

ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشیكردەوە "بەشدار فیشەكێكی بە سەر و یەكێكیشی بە هەناوی كەوتبوو برینەكەی سەخت بووە، بۆیە كۆچی دوایی كردووە". 


پێداچوونەوە و بڵاوكردنەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure