له‌ شه‌ش مانگدا 162 هه‌زار فڕۆكه‌ هاتوونه‌ته‌ عێراقەوە

هەواڵ / عێراق :: 18/07/2019‌ :: 162‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا


كۆمپانیای گشتی بۆ خزمه‌تگوزاری گه‌شتی ئاسمانی، سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ئاشكرایكرد، ژماره‌ی ئه‌و فڕۆكانه‌ی له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابوردووی نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا هاتوونه‌ته‌ ئاسمانی عێراقه‌وه‌، زیاتر له‌ 162 هه‌زار فڕۆكه‌ بوون.

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی كۆمپانیای گشتی بۆ خزمه‌نگوزاری گه‌شتی ئاسمانی له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، (162.656) فڕۆكه‌ هاتوونه‌ته‌ سنوری ئاسمانی عێراق.

روونیشی ده‌كاته‌وه‌: ژماره‌ی ئه‌و فڕۆكانه‌ی به‌ ئاسمانی عێراقدا تێپه‌ڕیون، گه‌یشتوونەته‌ (86.541) فڕۆكه‌، له‌ كاتێكدا كه‌ ژماره‌ی فڕۆكه‌ی هاتوو و رۆشتوو بۆ عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ (76.115) فڕۆكه‌".

پێداچونه‌وه‌:هـ. ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە