ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ هاته‌ده‌نگ

هەواڵ / کوردستان :: 17/07/2019‌ :: 564‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سه‌رۆكى كۆمارى توركیا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا هێرشى سه‌ر كارمه‌ندانى كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌ هه‌ولێر ئیدانه‌ ده‌كات.


رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری تورکیا (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17ى ته‌مموزى 2019) رایگه‌یاند: "هێرش بۆ سەر کارمەندانی کونسوڵخانەکەمان ئیدانە دەکەم".

وتیشى: "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و کاربەدەستانی ناوچەکە بۆ هەرچی زوو دۆزینەوەی بکەرانی (رووداوەکە) بەردەوامە".

پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ رێستۆرانتی (هۆكه‌باز) له‌ هه‌ولێر هێرشكرایه‌سه‌ر چه‌ند كارمه‌ندێكی كونسوڵخانه‌ی توركیا له‌ هه‌ولێر و به‌هۆیه‌وه‌ جێگری كونسوڵی گشتی توركیا كوژرا.

داڕشتنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure