به‌رپرسێكى باڵاى توركیا له‌ هه‌ولێر كوژرا

هەواڵ / کوردستان :: 17/07/2019‌ :: 19364‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لى

له‌ رووداوێكى ته‌قه‌كردندا له‌ هه‌ولێر به‌رپرسێكى كونسوڵخانه‌ى توركیا له‌ هه‌ولێر كوژرا و باس له‌ برینداربوونى كونسوڵیش ده‌كرێت.

پاش نیوه‌ڕۆى (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17ى ته‌مموزى 2019) رووداوێكى ته‌قه‌كردن له‌ هه‌ولێر روویدا.

په‌یامنێرمان پێى راگه‌یاندین: به‌پێى زانیارییه‌كان هێرشێكى چه‌كدارى كراوه‌ته‌سه‌ر تيمێكى كونسوڵخانه‌ى توركیا و له‌ ئاكامى ئه‌و هێرشه‌شدا جێگرى كونسوڵ كوژراوه‌ و باسیش له‌ برینداربوون يان كوژرانى ژماره‌یه‌كى تر له‌ یاوه‌رانیان ده‌كرێت.

دوابه‌دواى رووداوه‌كه‌ش هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ و گه‌مارۆى ناوچه‌كه‌یان ده‌ستپێكردووه‌.

په‌یامنێرمان وتیشى: "هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ناهێڵن میدیاكاران بگه‌نه‌ ناوچه‌كه‌".

لاى خۆیه‌وه‌ عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێر به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: زانیارییان له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌وه‌ نییه‌.

هاوكات رائید فه‌خره‌دین كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی عه‌نكاوه‌ له‌ هه‌ولێر به‌ دواڕۆژى وت: "روداوى ته‌قه‌كردنه‌كه‌ له‌ ناو هه‌ولێردا بووه‌ و ته‌قه‌ له‌ كونسوڵى توركیا كراوه‌".

داڕشتنەوە: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure