شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى چه‌كدارى له‌ هه‌ولێر روويدا

هەواڵ / کوردستان :: 17/07/2019‌ :: 17687‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى چه‌كدارى له‌ هه‌ولێر روويدا و ده‌وترێت هێرشێكى چه‌كدارى كراوه‌ته‌سه‌ر تیمێكى كونسوڵخانه‌ى توركیا.


پاش نیوه‌ڕۆى (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17ى ته‌مموزى 2019) رووداوێكى ته‌قه‌كردن له‌ هه‌ولێر روویدا.

په‌یامنێرمان له‌ هه‌ولێر پێى راگه‌یاندین: به‌پێى زانیارییه‌كان هێرشێكى چه‌كدارى كراوه‌ته‌سه‌ر تیمێكى كونسوڵخانه‌ى توركیا و له‌ ئاكامى ئه‌و هێرشه‌شدا جێگرى كونسوڵ كوژراوه‌ و باسیش له‌ برینداربوونى و كوژرانى ژماره‌یه‌كى تر له‌ یاوه‌رانی ده‌كرێت.

دوابه‌دواى رووداوه‌كه‌ش هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ و گه‌مارۆى ناوچه‌كه‌یان ده‌ستپێكردووه‌.

په‌یامنێرمان وتیشى: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ناهێڵن میدیاكاران بگه‌نه‌ ناوچه‌كه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێر به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: زانیارییان له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌وه‌ نییه‌.

داڕشتنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure