په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم دوو نمره‌ى بۆ ئه‌م خوێندكارانه‌ زیادكرد

هەواڵ / کوردستانی :: 17/07/2019‌ :: 590‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بورهان یه‌حیا

دوای ئه‌وه‌ی پرسیارێكی وانه‌ی ئێزدیاتی له‌ په‌رتوكی كوردی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی هه‌ڵه‌ى تێدابوو، وه‌زارەتی په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریداوه‌ دوو نمره‌ بۆ سه‌رجه‌م خوێندكارانی ئێزدی زیاد بكرێت.


عومه‌ر عه‌لی به‌ڕێوبه‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای دهۆك به‌ دواڕۆژ وت:"دوای ئه‌وه‌ی ئاگاداركراین كه‌ هه‌ڵه‌یه‌ك له‌ پرسیارێكی كوردی وانه‌ی ئێزدیاتی هه‌یه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنی دروستى تیانه‌بووه‌، به‌ نوسراوی فه‌رمی داوامان له‌ به‌ڕێوبه‌راتی گشتی ئه‌زموونه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كرد كه‌ به‌دواداچونی پێویست بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ بكه‌ن و ئه‌وانیش وه‌ڵامیان دایه‌وه‌ كه‌ بڕیارێكی وادراوه‌ كه‌ زیان به‌ قوتابییان نه‌گات و بگه‌نه‌ مافی خۆیان".‌

شه‌مۆ قاسم به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندن و رۆشنبیری بنكه‌ی لالشى كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ دواڕۆژ وت:"له‌ كاتێكی زۆر هه‌ستیاردا له‌ لایه‌ن چه‌ند سه‌رپه‌رشتێكى په‌روه‌رده‌ی ئێزدی ئاگادار كراینه‌وه‌ كه‌ هه‌ڵه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی پرسیارێكی وانه‌ی ئێزدیاتی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی هه‌یه‌ و دوای ئه‌وه‌ سه‌ردانی به‌ڕێوەبه‌راتی گشتی په‌روه‌رده‌مان كرد له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ئاگاداریان كردینه‌وه‌ و ئه‌وانیش به‌ نوسراو داوایان له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بكه‌ن و رێگه‌ نه‌ده‌ن زیان به‌ قوتابیان بگات".

وتیشی:"دوای به‌ دواداچون بڕیاردرا دوو نومره‌ بۆ گشت خوێندكارانی ئێزدی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی زیاد بكرێت".

 پێداچونه‌وه‌:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure