شه‌پۆلێكی گه‌رما ئه‌م وڵاته‌ ده‌گرێته‌وه‌و ملیۆنان كه‌س له‌ مه‌ترسیدان

هەواڵ / کوردستان :: 18/07/2019‌ :: 1868‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو پله‌ی گه‌رما له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌گاته‌ پله‌یه‌كی مه‌ترسیدار و به‌وهۆیه‌وه‌ ده‌زگای كه‌شناسی هۆشداری ده‌داته‌ ملیۆنان كه‌س.

به‌پێی سایتی واشنتۆن پۆست، له‌ چه‌ند ویلایه‌تێكی ئه‌مریكا پله‌ی گه‌رما زۆر به‌رزده‌بێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی درووستبوونی تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌ نێوان شێی زۆری هه‌وا و پله‌ی گه‌رمای به‌رز، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ پله‌ی گه‌رما له‌ شاره‌كانی شیكاگۆ و سانت لویس و واشنتۆن و فیلادلفیا و نیویۆرك و ناشفیل و كانسانس سیتی بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ رۆژ بگاته‌ 38 پله‌.

ئه‌و پله‌ی گه‌رمایه‌ بۆ ئه‌مریكا و وڵاتانی رۆژئاوا به‌ مه‌ترسی داده‌نرێت، به‌هۆی بوونی ئاو و ده‌ریاوه‌، چونكه‌ له‌ كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما شێ دروستده‌بێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ناسه‌دان دروستده‌كات.

هه‌روه‌ها باس له‌وه‌كراوه‌ كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو شه‌پۆلێكی به‌تینی گه‌رما ویلایه‌ته‌كانی میسوری و كنساس و ئالینۆی و ئایوا ده‌گرێته‌وه‌و پێشبینی كراوه‌ پله‌ی گه‌رما بگاته‌ 38-44 پله‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و بوونی شێی زۆر له‌و وڵاتانه‌، حاڵه‌تێكی مه‌ترسیدار دروستده‌كات و ملیۆنان هاووڵاتی تووشی نه‌خۆشی ده‌بن.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure