له‌باره‌ى دۆخى ئه‌م كچانه‌وه‌ هۆشدارى ده‌درێت

هەواڵ / جیهان :: 17/07/2019‌ :: 3844‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


رێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى هۆشدارى له‌ دۆخى ئه‌و كچه‌ زیندانییانه‌ ده‌دات كه‌ به‌شداریان له‌ كه‌مپه‌ینه‌كانى لابردنى له‌چكى زۆره‌ملێ له‌ ئێران كرد و رایده‌گه‌یه‌نێت: حكومه‌تى ئه‌و وڵاته‌ ده‌یه‌وێت به‌ زۆره‌ملێ دانپێدانانى ته‌له‌فزیۆنى به‌و كچانه‌ تۆماربكات.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ رێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ى ئه‌و كچانه‌ى كه‌ به‌شداریان كردووه‌ له‌ كەمپه‌ینه‌كانى لابردنى له‌چكى زۆره‌ملێ، هاتووه‌ "حكومه‌تى ئێران هه‌وڵده‌دات به‌ زۆره‌ملێ دانپێدانانى ته‌له‌فزیۆنى به‌و كچانه‌  تۆماربكات كه‌ له‌ كەمپه‌ینه‌كانى لابردنى له‌چكى زۆره‌ملێ-دا ده‌ستگیركراون".

رێكخراوه‌كه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه‌ له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا "ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ له‌ دۆخێكى خراپدان له‌ زیندانه‌كاندا، به‌ڕاده‌یه‌ك به‌شێكیان له‌كاتى ده‌ربڕینى ناڕه‌زایه‌تى له‌و دۆخه‌ى كه‌ تێیدان، به‌قورسى لێیاندراوه‌ و برینداركراون".

له‌ ساڵى 2018 له‌ ئێران چه‌ند كەمپه‌ینێكى ناڕه‌زایه‌تى له‌ ئێران له‌به‌رامبه‌ر لابردنى لەچکی زۆره‌ملێ ده‌ستیانپێكرد كه‌ گرنگترینیان بریتین له‌: (كچانى شه‌قامى ئینقیلاب، چوارشه‌ممه‌ى سپى، نا بۆ حیجابى زۆره‌ملێ).

دا: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure