پاره‌ى گه‌نمى جوتياران ته‌رخانكرا

هەواڵ / عێراق :: 16/07/2019‌ :: 695‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بڕیاریدا بڕى یه‌ك ترلیۆن و 400 ملیار دینار بۆ پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران قه‌رزبكات.


به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى نووسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئێواره‌ى (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ى ته‌مموزى 2019)یدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریداوه‌ بڕى یه‌ك ترلیۆن و 400 ملیار دینار بۆ پاره‌ى گه‌نمى ئه‌مساڵى 2019ى جوتیاران قه‌رزبكات.

ده‌شڵێت: "ئه‌و پاره‌یه‌ له‌ بانكى عێراقى بۆ بازرگانى قه‌رزدەکرێت".

دابینكردنى ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ شایسته‌ى گه‌نمى ئه‌مساڵى جوتیاران، له‌كاتێكدایە زۆرێك له‌ جوتیارانى هه‌رێم و عێراق، پاره‌ى گه‌نمى ساڵانى 2014 و 2015 یان وه‌رنه‌گرتووه‌.

پ: ن. ر
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure