پێدانەوەی کارتی نیشتیمانی دەستپێدەکاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 16/07/2019‌ :: 1271‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ

پاش وه‌ستاندنى بۆ ماوه‌یه‌ك پێدانه‌وه‌ى كارتى نیشتیمانى ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیداریش ده‌ڵێت: كارى پێویستیان كردووه‌ بۆ راییكردنى مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتیان.


رائید شێركۆ ئەحمەد، بەڕێوه‌بەری كارتی نیشتیمانی پارێزگای سلێمانی (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ى ته‌مموزى 2019) رایگەیاند: لە مانگی دووی ئەمساڵەوە گەڕاندنەوەی كارتی نیشتیمانی لە بەغداوە و دابەشكردنی بەسەر ھاوڵاتیاندا خاوبوه‌وه‌ به‌هۆى پڕنه‌كردنه‌وه‌ى پۆستى وه‌زیرى ناوخۆى عێراق كه‌ هۆكاربوو بۆ تازەنه‌كردنەوەی ئەو عقدەی لەنێوان وەزارەتی ناوخۆ و ئەو كۆمپانیا ئەڵمانیەی كارتەكان دروستدەكات.

وتیشى: "لە ناوەڕاستی مانگی شەشی ئەمساڵ وەزیری ناوخۆی دەستبەكاربوو و ئەو كێشەیە چارەسەركرا و ئێستا رۆژانە كارت چاپدەكرێت". ئه‌وه‌شى وت: "ھەفتەی داھاتوو وەجبەی كارت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و لەكاتی خۆیدا لە كاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ تا كاتژمێر ٦ی ئێوارە دابەشدەكرێت".

بەڕێوه‌بەری كارتی نیشتیمانی ئه‌وه‌شى رونكردنه‌وه‌: له‌ماوه‌ى رابردوودا بۆ دوانه‌كه‌وتنى ئیشوكاره‌كانیان وێنەی تۆماری ئەلیكترۆنی دراوەتە ھاوڵاتیان و كارەكانیان لە ھەموو فەرمانگەكان راییكراوە.

داڕشتنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure