چیرۆکی یەکەم هەنگاوی مرۆڤ لەسەر مانگ لە 11 وێنەدا

هەواڵ / زانست :: 16/07/2019‌ :: 640‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ

50 ساڵ بەر لە ئێستا و دوای دوو هەوڵی پێشووتری ئەپۆلۆ 8 و ئەپۆلۆ 10، کەشتی ئاسمانی ئەپۆلۆ 11 سەرکەوتوو بوو لە گەیاندنی مرۆڤ بۆ سەر مانگ، شانازی یەکەم نیشتنەوەش لەسەر مانگ بۆ نیل ئارمسترۆنگی کەشتیوانی ئاسمانی ئەمریکی بوو. لەم بابەتەدا ناوەڕۆکی یەکەم نیشتنەوەی مرۆڤ لەسەر مانگ بەوێنە ببینن:

 

"هەنگاوێکی بچوک بەڵام زەبەلاح"
یەکەم هەنگاوی مرۆڤ لەسەر مانگ، کاتێک نیل ئارمسترۆنگ لە رۆژی 20ی تەمموزی 1969 پێی خستەسەر مانگ. دواتر ئارمسترۆنگ وتی: "ئەمە هەنگاوێکی بچوکی مرۆڤە، بەڵام بازدانێکی زەبەلاحی مرۆڤایەتییە".

ژماردنی بەرەو سفر
ساموێل سی لە ژوری کۆنترۆڵەوە لە ناوەندی ئاسمانی کێنێدی سەرپەرشتی کاتی دەرچوونی "ئەپۆلۆ 11" دەکات لە رۆژی 16ی نیسانی 1969 بەرەو مانگ. کە هەریەک لە نیل ئارمسترۆنگ و ئیدوین بۆز و مایکڵ کۆلینزی تێدایە.

لە چاوەڕوانی ساتە مێژووییەکەدا
ئەم سێ کەسەی لە وێنەکەدا دەردەکەون، بەشێکن لەو هەزاران کەسەی کە لە چواردەوری ناوەندی ئاسمانی کێنێدی لە فلۆریدا خێمەیان هەڵداوە و چاوەڕێی دەرچوونی "ئەپۆلۆ 11" دەکەن.

چاودێری و گرنگی پێدانێکی جیهانی
ئەم رووداوە مێژووییە لەلایەن هەزاران پەیامنێرەوە روماڵکرا بۆ ئەوەی راپۆرتی خۆیان لەبارەی ئەپۆلۆی 11-وە پێشکەشبکەن، لە رۆژی 16ی تەمموزیش ئەو مووشەکە دەرچوو بەرەو مانگ کە هەڵگری کەشتییەکە بوو.

هاوڕێیانی گەشتەکە
یەکێک لە ئەندامانی تیمەکە رێگەی پێنەدرا لەسەر مانگ بنیشێتەوە هاوشێوەی هاوڕێکانی و پێویست بوو لە نێو کەشتییەکەدا بمێنێتەوە. لەو بارەیەوە مایکڵ کۆلینز دەڵێت: "من بە درۆزن و گەمژە ناوبرام، بەڵام رازیم لەسەر بەشداریکردنم لەو ئەرکەدا".

نیشتنەوەی هەڵۆ
لە رۆژی 20ی تەمموزی 1969، کاتژمێر 8:17ی شەو، ساتی نیشتنەوەی کەشتیەکە و یەکەم وشەی ئارمسترۆنگ بوو کاتێک وتی: "هیوستن، هەڵۆکە نیشتەوە".

وێنەیەکی مێژوویی
مایکڵ کۆلینز ئەم وێنەیەی لە رۆژی 21ی تەمموزدا گرتووە و تیایدا "هەڵۆ" دەردەکەوێت لە کاتی گەڕانەوەیدا لە مانگەوە، لە پشتەوەی سەر مانگ و لە دوریشەوە زەوی دەردەکەوێت.

نمونەیەک لەسەر مانگەوە
لە دوو کاتژمێر و نیوی گەڕانی ئارمسترۆنگ و ئەلدرین لەسەر مانگ، 21 کیلۆگرامیان لە نمونەی سەر مانگ کۆکردەوە و گەڕاندیانەوە بۆ سەر زەوی. ئەم وێنەیە لە رۆژی 27ی تەمموزی 1969 گیراوە.

یادەوەری گەردونی نامۆ
میوانەکانی سەر مانگ دوای خۆیان شتی زۆریان جێهێشت لەوێ. نیل ئارمسترۆنگ ئەم گوڵەیەخەیەی دوای خۆی لەسەر مانگ جێهێشتووە، کە بریتییە لە چڵە زەیتونێک و درێژییەکەی 15 سانتیمەترە و بە رەمزی ئاشتی دادەنرێت.

گەڕانەوە بۆ سەر زەوی
لە رۆژی 24ی تەمموز کاتژمێر 4:50، تیمی "ئەپلۆلۆ 11" لە زەریای هێمن لە دوری 21 کیلۆمەتر لە فڕۆکە هەڵگرێکی ئەمریکی نیشتنەوە.

ئەستێرە نا ئاساییەکان
کەشتیوانەکانی "ئەپۆلۆ 11" جلە کەشتیوانەکانیان داکەندووە و بەجلی مەکسیکییەوە لەگەڵ خەڵکیدا ئاهەنگ دەگێڕن. ئەوەش لە چوارچێوەی گەشتێکی ئەو تیمەدابوو بۆ 24 وڵاتی جیاواز.

 

ئامادەکردنی: ناکام رەحیم



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure