ترامپ: دەمانەوێت لەگەڵ ئێران کاربکەین

هەواڵ / جیهان :: 16/07/2019‌ :: 268‌ جار بینراوە
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا

دواڕۆژ

سەرۆکی ئەمریکا داوا لە ئێران دەكات یەمەن جێبهێڵێت و دەشڵێت: "ئێمە دەمانەوێت کار لەگەڵ ئێران بکەین نەک رژێمەکەی بگۆڕین".


ئەمڕۆ سێشەممە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا لە کۆشکی سپی وتی: "واشنتن دەیەوێت ئێران خاکی یەمەن جێبهێڵێت".

وتیشی: "ئەمریکا نایەوێت رژێمی ئێران بگۆڕێت، بەڵکو دەمانەوێت لەگەڵیان کاربکەین، ئەوان دەیانەوێت گفتوگۆ بکەن، ئێمەش دەمانەوێت چاوەڕوان بین بزانین چی روودەدات".

ئا: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure