حوسییەکان هێرش دژی سعودیە رادەگەیەنن

هەواڵ / جیهان :: 16/07/2019‌ :: 162‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

گروپی (ئەنساڕ اللە)ی حوسی ئەنجامدانی هێرشێکی بەرفراوانی دژی بنکەیەکی ئاسمانی و چەند بنکەیەکی سەربازی دیکەی لە باشوری سعودیە راگەیاند.


یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە حوسییەکان لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: "فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانمان چەند هەڵەمەتێکی بەرفراوانی بەرامبەر بنکەی ئاسمانی شا خالید و گەنجینەیەکی فڕۆکەی جەنگی و چەند بنکەیەکی سەربازی دیکە ئەنجامدا".

دەشڵێت: "ئامانجەکان بەوردی دیاریکرابوون و بووە هۆی ئاگرێکی گەورە لە گەنجینەکان و پشێویەکی گەورەی دروستکرد".

لە بەیاننامەکەدا وتەبێژی هێزە حوسییەکان بەڵێنیشدەدات کە درێژە بە هێرشەکانیان دەدەن و لەداهاتوودا بەرفراوانتریشی دەکەن بەشێوەیەک کە "رژێمی سعودیە پێشبینی نەکات".

ئا: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure