بارهەڵگرێکی نەوتی ئیمارات بێسەروشوێن کرا

هەواڵ / ئابوری :: 16/07/2019‌ :: 265‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەغدا

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی تەمموزی ٢٠١٩، بارهەڵگرێکی نەوتی ئیمارات، لە گەرووی هورمز بێسەروشوێن کرا، بەرپرسانی ئەمریکیش پەنجەی تۆمەت بۆ ئێران درێژ دەکەن.


میدیا عەرەبی و جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، ئەو بارهەڵگرەی لە گەرووی هورمز بێسەروشوێن کراوه‌ ئیماراتییە، لە زاری بەرپرسانی ئەمریکیشه‌وه‌ پەنجەی تۆمەت بۆ ئێران درێژ دەکرێت.

هاوکات بەرپرسێکی ئیمارات بە سایتی سکای نیوزی بریتانی راگەیاندووە ئەو کەشتییە بارهەڵگرە نەوتییەی میدیاکان باسی دەکەن، ئیماراتی نییە و هیچ تاقمێکی ئیماراتیشی لەسەر نییە.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure