فه‌رمانبه‌رێك نزیكه‌ى 50 ملیۆن دۆلار زیان به‌ حکومەت ده‌گه‌یه‌نێت

هەواڵ / عێراق :: 16/07/2019‌ :: 886‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، بەغدا

ئه‌ندامێكى پەرلەمانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: فەرمانبەرێکی کۆمپانیای بەندەرەکان بووەتەهۆی بەهه‌دەردانی زیاتر له‌ 46 ملیۆن دۆلار.


فالح خەزعەلی، پەرلەمانتاری پارێزگای بەسرە (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ى ته‌مموزى 2019) لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند: فەرمانبەرێکی کۆمپانیای بەندەرەکان بووەتەهۆی ئەوەی 46 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار زیان بە عێراق بگات.

روونیشیکردەوە: ئەو فەرمانبەرە بەناوی (م.ف.م) نوێنەری یاسایی کۆمپانیای بەندەرەکان بەهۆی دەستێکەڵکردن و تێوەگلانیەوە لەگەڵ کۆمپانیای (العبد) ئه‌و زیانه‌ى بە حکومەتی عێراق گەیاندووە.

دەشڵێت: "ئەو فەرمانبەرە بۆ بەرژەوەندی کۆمپانیای (العبد) به‌ڵگه‌ی گرنگی لە دادگا شاردووه‌تەوە".

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure