گەشەی ئابووری چین دەگاتە نزمترین ئاستی

هەواڵ / ئابوری :: 16/07/2019‌ :: 114‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دوارۆژ


گەشەی ئابووری وڵاتی چین لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بەڕێژەی 6.6% هێواشبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش نزمترین ئاستیەتی لەماوەی 27 ساڵی پێشوودا و بەهۆی جەنگە ئابوورییەکەی چین و ئەمریکا روویداوە.

 
دوێنی ئۆفیسی نەتەوەیی ئامارەکان ئاشکرایکرد "لەسەرەتای بڵاوکردنەوەی داتا وەرزییەکان لەساڵی 1992وە گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی چین گەیشتووەتە نزمترین ئاستی، بەڵام هێشتا لەنێو ئاستی ئەو گەشە گشتییەیە کە حکومەت بۆ ئەم ساڵی دیاریکردبوو و لەنێوان 6.0 و 6.5%دایە لەکاتێکدا ساڵی 2018 ئاستی گەشەی ئابووری 6.6%بوو.


ماو چینیۆنگ وتەبێژی ئۆفیسی نەتەوەیی بۆ ئامارەکان ئاشکرایکرد "بارودۆخی ئابووری لەناوەوە و دەرەوەی وڵات لە خراپبووندایە، گەشەی ئابووری جیهانی هیواش دەبێتەوە و هاوکات خاڵی هەڵە و کاریگەری دەرەکی زیاد دەبێت".

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure