ئەو کەسەی تەقەی لە پزیشکەکەی سلێمانی کرد گیانی لەدەستدا

هەواڵ / کوردستان :: 16/07/2019‌ :: 14366‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئەو کەسەی تەقەی لە پزیشکەکەی سلێمانی کرد لە وڵاتی ئێران کۆچی دوایی کرد، چونکە دوای رووداوەکە پزیشکەکە داواکەی لەسەر کشاندبووەوەو ئازادکرابوو.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە دواڕۆژی راگەیاند "دوای ئەوەی لە کۆتایی ساڵی 2018دا هاووڵاتییەک تەقەی لە پزیشکێکی پسپۆڕ کرد و دەستگیرکرا، دواتر پزیشکەکە داواکەی لەسەر کشاندەوە و داوای کردووە هاووڵاتییەکە ببرێتە دەرەوەی وڵات بۆ چارەسەر، بۆیە هاووڵاتییەکە ئازادکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: دوێنێ لە وڵاتی ئێران ئەو هاووڵاتییەی تەقەی لە پزیشکەکە کردبوو کۆچی دوایی کردووە.

ڕۆژی ٣ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨، لە شەقامی ئۆرزدیی شاری سلێمانی، پیاوێک بە دەمانچە چووە سەر نۆرینگەی پزیشکێکی نەشتەرگەری گشتی بەناوی دکتۆر (ک. ئ. س)، بە دەمانچە دەستڕێژی گولـلـەی لێ کرد و بە سێ فیشەک بەسەختی برینداری کرد.

دواتر تەقەکەرەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە دەمووچاویی تەقەکەرەکە پێچرابوو وردەکاری دەستگیرکردنەکەی راگەیەندرا.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure