گۆڕان پۆستی سه‌رۆكی سندوقی داهاته‌ نه‌وتییه‌كان وه‌رده‌گرێت

هەواڵ / کوردستان :: 16/07/2019‌ :: 524‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سندوقی داهاته‌ نه‌وتییه‌كان دیاریكردووه‌ و به‌پێی یاساش سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌ پله‌ی وه‌زیری ده‌بێت.

یاسایی سندوقی كوردستان بۆ داهاته‌ نه‌وتی و گازییه‌كان كه‌ لەلایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانەوە له‌ساڵی 2015 په‌سه‌ند كراوه‌، به‌هۆی ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كان تاوه‌كو ئێستا ئه‌و سندوقه‌ كارا نه‌كراوه‌، به‌ڵام رێككه‌وتنی پارتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پۆستی سه‌رۆكی ئه‌و سندوقه‌ ده‌درێته‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.

به‌پێی یاسای سندوق كوردستان بۆ داهاته‌ نه‌وتی و گازییه‌كان، كاری سه‌ره‌كی ئه‌و سندوقه‌ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م داهاته‌ نه‌وتی و گازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقە له‌و سندوقه‌ جگه‌ له‌ بودجه‌ی گشتیی و سه‌رۆكەکەشی پلەی وه‌زیر ده‌بێت و جێگرێك و  سێ ئه‌ندامی ده‌بێت.

به‌پێی زانیارییه‌كانی دواڕۆژ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌یوب عەبدوڵا ئیسماعیل، ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی وه‌ك سه‌رۆكی سندوقه‌كه‌ كاندید كردووه‌ و چاوه‌ڕێ ده‌كات سه‌رۆكی حكومه‌ت ناوی ئه‌و كاندیده‌ پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكات، چونكه‌ به‌پێی یاساكه‌ پێویسته‌ سه‌رۆكی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان سوێندی یاسایی بخوات.

سیڤی و وێنه‌ی ناوبراو:

ناو: ئه‌یوب عه‌بدوڵا ئیسماعیل                             

شوێن و مێژووی له‌دایكبوون: قه‌ڵادزێ – 1966

كاروشاره‌زایی: شاره‌زا له‌بواری یاسا

ئاستی خوێندن و پسپۆڕی بواره‌كه‌ی: به‌كالۆریۆس

ئه‌ندامی خولی چواره‌می په‌رله‌مان

ئه‌ندامی  له‌ لیژنه‌كان:

- لیژنه‌ی ناوخۆ

- لیژنه‌ی شاره‌وانی

لایه‌نی سیاسی: گۆڕان

- ئه‌ندامی پێشووی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان و باژێڕوانی مه‌كۆی پشده‌ر

 

پ: ک. س

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure