لەڕۆژی جیهانی ماردا چەند زانیارییەكی لەسەر بزانە

هەواڵ / جیهان :: 16/07/2019‌ :: 584‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


هەموو ساڵێک لە رۆژی 16 تەمموز دا چالاکوانانی ژیانی کێوی بەبۆنەی رۆژی مار لە هەموو جیهاندا ئاهەنگ دەگێڕن.

بەپێی ناشیۆناڵ جوگرافیک لە هەموو جیهاندا 3 هەزار جۆر مار هەن، لەمانەش تەنیا 600 دانەیان ژەهراوییە و 200 دانەیان لەتوانایدایە مرۆڤ بکوژێت یان بە سەختی برینداری بکات.
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی مارەوە چەند ئەفسانە و زانیارییەکی هەڵەت لەسەر مار بۆ رووندەکەینەوە:
قاپێک شیر سەرنجی مار رادەکێشێت
یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەفسانە یان زانیارییە هەڵەکان لەسەر مار، لە راستیدا مار ناتوانێت شیر یان بەرهەمەکانی تری شیرەمەنی هەرس بکات و تەنیا لە یەک حاڵەتدا رەنگە بیخواتەوە ئەگەر هەست بە تینوویەتیەکی زۆر بکات.
مار لە ژیاندا دەمێنێتەوە تەنانەت ئەگەر سەری ببڕیت
ئەمە بۆچونێکی دیکەی هەڵەیە و لەوەوە هاتووە پاش سەربڕینی مار بۆ ماوەیەک لەشی بەردەوامدەبێت لە جوڵە.
مار تۆڵە لە مردنی دایک و باوکی دەکاتەوە
بەدڵنیاییەوە بەهۆی فیلمی بۆلیودەوە ئەو ئەفسانەیەت بیستووە کە دەڵێت مار تۆڵە دەکاتەوە ئەگەر دایک و باوکی بکوژیت، لە راستیدا جگە لە وەرزی زاوزێ مار بەتەنیا دەجوڵێتەوە و هیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر ئەوەی مار ژیانی کۆمەڵایەتی هەیە یان مرۆڤ دەناسێتەوە.
هەموو مارێک مەترسیدارە
نەخێر، وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا لەو 3 هەزار جۆر مارەی هەیە تەنیا ژمارەیەکی دیاریکراویان ژەهراوین و لەتوانایدایە مرۆڤ بریندار بکات.
ئەگەر مار گازی لێ گرتیت، ژەهرەکە هەڵمژە و تفی بکەرەوە
بەبەدڵنیاییەوە لە فیلمی بۆلیودا بینیووتە لەکاتی پێوەدانی مارێکی ژەهراویدا هاوڕێکەی ژەهرەکە هەڵدەمژێت و تفی دەکاتەوە تاوەکو ژیانی کەسەکە ڕزگار بکات، بەڵام لە ڕاستیدا پاش پێوەدانی مار ژەهرەکە زۆر بە خێرایی لە لەشدا بڵاودەبێتەوە و ئەم کارە تەنیا بڕێکی کەمی ژەهرەکە دەکاتە دەرەوە.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە