خامنه‌یى هه‌ڕه‌شه‌ له‌ بریتانیا ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 16/07/2019‌ :: 250‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ

ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى پاپۆڕى گریس-1ى نه‌وتهه‌ڵگرى ئێرانى له‌لایه‌ن هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانى بریتانیاوه‌، كاردانه‌وه‌ى توندى كاربه‌ده‌ستانى تاران-ى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌و داواى ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنى ده‌كه‌ن.


عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى باڵاى شۆڕشی ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت: "وه‌ڵامى توندى ئه‌و چه‌ته‌گه‌رییه‌ ده‌ده‌ینه‌وه‌ كه‌ بریتانیا ده‌رهه‌ق به‌ پاپۆڕه‌ نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ى ئێران كردوویه‌تى و له‌ ته‌نگه‌ى جه‌به‌ل تاریق دا ده‌ستى به‌سه‌رداگرتووه‌".

له‌ رۆژانى سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه‌، هێزى ده‌ریایى پاشایه‌تى بریتانیا له‌ ته‌نگه‌ى جه‌به‌ل تاریق ده‌ستى گرتووه‌ به‌سه‌ر پاپۆڕێكى زه‌به‌لاحى نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌ى ئێرانیدا و گومانى ئه‌وه‌ى لێده‌كه‌ن ئه‌و گه‌مارۆیه‌ى به‌زاندبێت كه‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌بوارى نه‌وت-دا به‌سه‌ر سوریاداى سه‌پاندووه‌، ئه‌گه‌رچى حكومه‌تى تاران ئه‌و گومانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ و به‌ تۆمه‌تێكى بێبنه‌ماى ناو ده‌بات و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه‌كه‌ش به‌ (چه‌ته‌گه‌ریى) داده‌نێت.

پێشتر و له‌ 10ى ئه‌م مانگه‌دا، بریتانیا كه‌شتيیه‌ ئێرانییه‌كانى به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد كه‌ چوونه‌ته‌ رێى نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌یه‌كى بریتانى له‌ ئاوه‌كانى ته‌نگه‌ى هورمز-دا.

ئا: ل. م
پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure