ڤیدیۆ: نانی کوردستان لە تورکیا کڕیاری زۆرە

هەواڵ / ڤیدیۆ :: 16/07/2019‌ :: 478‌ جار بینراوە

تاگ :: ڤیدیۆ

دواڕۆژ: ڕاپۆرتی سەنگین خۆشناو

مۆنتاژ: كیژان سه‌لام

لە ناوچەی ئەکسەرای لە ئەستەنبوڵ کوردێکی خەڵکی سلێمانی نانەواخانەیەکی داناوە و زۆرترین کڕیاری هەیە.


لادێ عومەر، گەنجێکی خەڵکی شاری سلێمانییە و چەند ساڵێکە لەشاری ئەستەنبوڵ لە تورکیا نانەواخانەی داناوە، لادێ سەبارەت بە کارەکەی بۆ دواڕۆژ دەڵێت: "بەهۆی ئەوەی نان و سەمونی تورکی زیاتر لە گەنمەشامی دروستدەکرێت و زووش ڕەق دەبێت، بۆیە بیرمان کردەوە نانەواخانەیەکی خۆماڵی لێرە دانێین".


لادێ عومەر، دەشڵێت: "کڕیاری زۆرمان هەیە جگە لە چێشتخانە عێراقییەکان و کوردەکان خەڵکێکی زۆری تورکیش فێری ئەو نانە بوون و خواستیان لەسەرە.


سەبارەت بە کاتژمێرەکانی کارکردن لادێ دەڵێت: "16 کاتژمێر کار دەکەین، جگە لەوەی خۆمان لێرە دەیفرۆشین بەسەر مارکێت و چێشتخانەکانیش دابەشیدەکەین، لێرە نانی بە لیرەیەک دەفرۆشین بۆ مارکێتەکان و چێشتخانەکان بە 70 قرش دەفرۆشین.

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure