وردەکاری کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و سەرۆک کۆمار

هەواڵ / کوردستان :: 16/07/2019‌ :: 213‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، بەغدا

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی تەمموزی ٢٠١٩ شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت گەیشتە بەغدا، یەکەمین وێستگەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار بوو، راوێژکارێکی سەرۆک کۆمار وردەکاری کۆبوونەوەکە بۆ دواڕۆژ ئاشکرا دەکات.

سالار مەحمود راوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق بەدواڕۆژی راگەیاند "پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای چارەسەری کێشەکان بەپێی دەستور بە گرنگ زانراوە".

وتیشی: "سەرۆک کۆمار جەختی کردەوە کە بەشێوەیەکی بنەڕەتی نەک کاتی چارەسەر بۆ کێشەی کەرکوک و بودجە و  گوتاری هاوبەشی هەرێم و بەغدا بدۆزینەوە".

روونیشیکردەوە: دۆخەکە بە دەرفەتی گرنگ زانرا بۆ بەهێزکردنی خاڵە هاوبەشەکان لەبەرژەوەندی بەهێزبوونی پێگەی هەردوولا لەئاستی ناوچەکە و نێودەوڵەتی.

سالار مەحمود باسی لەوەشکرد: سەرۆک کۆمار بە وەفدی کوردستانی راگەیاند "هاوکار و پشتیوانتانم بۆ چاکسازیی بنەڕەتی بۆ ئەوەی بودجەی کوردستان لە عێراقەوە بەردەوام بنێردرێت بۆ خزمەتی خەڵک و بەردەوامی مووچە هەبێت و ژیانی خەڵکی کوردستان بشتر بێت".

پ: ک. س

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure