سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆبوونەوە

هەواڵ / کوردستان :: 16/07/2019‌ :: 194‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ


د. بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠١٩/٧/١٦ لە کۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری و سەبارەت بە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە و جیھان گفتوگۆ کرا.


لە میانی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگیی ھەماھەنگی دیدی ھاوبەش و گفتوگۆی جددی کردەوە لە پێناو چارەسەرکردنی سەرجەم پرسە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی فیدراڵ و ھەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای دەستوور و چەسپاندنی دادپەروەری و بەرژەوەندی خەڵک.

لەلای خۆیەوە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد: چڕکردنەوەی گفتوگۆکان بەپێی دەستوور خواستی حکومەتەکەیەتی لەپێناو دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان و بەھێزکردنی پەیوەندی برایانە.

 

ئا: ک. س

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure