سەمایەکى ئازەرى دەکرێت بە کوردى

هەواڵ / که‌لتور :: 16/07/2019‌ :: 155‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

 
لەلایەن چەند هونەرمەندێکی کوردەوە (لەزگی) کە سەمایەکی ئازەرییە دەکرێت بە کوردی، ئەمەش بۆ یەکەمجارە و هاوکات بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاودەکرێتەوە.

نزار زێوی، میوزیکژەن و یەکێک لە ئامادەکارانی بەرهەمەکە بۆ دواڕۆژ وتی: "لەزگین، سەمایەکی ئازەرییە داڕشتنەوەیەکی نوێمان بۆ کردووە بۆ چێژی کوردی و ئێرانی، کارێکی میوزیکی ڤیدیۆیی نوێیە بۆ هەریەک لە ئامێرەکانی، تار، کەمانچە، ئامێرە ریتمییەکان".

وتیشی: "کاری دابەشکردنی میوزیکم بۆ کردووە، هەریەک لە هونەرمەندان ئیبراهیم نەقدیان، شوان قەرەداغی تێیدا بەشدار بوون و بە هاوکاری گروپی میوزیکی لوڕ بەرهەم هێنراوە".

پ: ک. س

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure