​"داهاتە نەوتییەکانی کەرکوک هەرێم و خاڵە سنورییەکان دەچێتە گیرفانی سەرکردە سیاسیەکانەوە"

هەواڵ / ئابوری :: 17/07/2019‌ :: 242‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

حەسەن فدعەم ئەندامی رەوتی حیکمەی ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد: داهاتە نەوتییەکانی کەرکوک هەرێم و خاڵە سنورییەکان دەچێتە گیرفانی سەرکردە سیاسیەکانەوە و گەلی کوردی لێبێبەش کراوە.


رۆژی (دووشەممە 15ی تەمموزی 2019) فدعەم وتی: "حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانە 17% بودجەکەی خۆی وەردەگرێت، جگە لە مینحە و ئەو قەرزانەی لەوڵاتانی دەرەوە وەریدەگرێت، سەرەڕای ئەوەی نزیکەی 30 ملیار دۆلار قەرزاری کۆمپانیا نەوتییەکانە.

وتیشی: "داهاتی نەوت و خاڵە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکان دەچێتە گیرفانی سەرکردە سیاسییەکانەوە بێئەوەی هەرێم یەک دینار رادەستی بەغدا بکات".

ئەوەشی خستەڕوو: تاوەکو ئێستا دیوانی چاودێری دارایی نەیتوانیووە بزانێت ئاماری تەواو و ژمارەی کارمەندەکانی هەرێمی کوردستان چەندە تاکو بەیاسایی مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆسیەیەدا بکات.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure